بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی دڵ هونەرمەند گارا رەسوڵ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
درەنگانی شەوی رابردوو هونەرمەندی شێوەکار دوای ماوەیەکی زۆر لە تووشبوونی بە نەخۆشی دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
گارا رەسوڵ لەدایکبووی ساڵی 1955 ی شاری کەرکوک بوو، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە مێژووی هونەر لە ئەڵمانیا.
خاوەنی چەندین بەرهەمە وەک نووسەر و رەخنەگری هونەری جگە لە چەندین شاکاری هونەریی.