دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەستیپێکرد

بەیانیی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەسەرجەم ناوچەکانی ئەو وڵاتە و باکووری کوردستان دەستیپێکرد.

بەیانیی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بە کاتی ناوخۆی تورکیا، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا دەستیپێکرد، سندوقەکانی دەنگدان لە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ دادەخرێن و پرۆسەی دەنگدان کۆتاییدێت.

ئەمڕۆ 64 ملیۆن هاوڵاتیی تورکیا و باکووری کوردستان لە ناوخۆی ئەو وڵاتە دەنگ بە 13یەمین سەرۆکی وڵاتەکەیان دەدەن، هەروەها پرۆسەکە دەنگدان دەبێت بە 600 ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

کێبڕکێی گەیشتن بە سەرۆکایەتیی تورکیا لەنێوان سێ کاندیدا دەبێت کە پێکهاتوون لە هەریەکە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، کلیچدار ئۆغلۆ و سینان ئۆغان.

ئەمە لەکاتێکدایە لە رۆژانی پێشوودا 800 هەزار دەنگدەری تورکیا لە دەرەوەی وڵات دەنگیانداوە و بڕیارە سبەینێ پرۆسەی جیاکردنەوە و هەژمارکردنی سەرجەم دەنگەکانی ناوخۆ و دەرەوە دەستپێبکات.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. بەهۆی خۆڵبارینەوە 19 كەس گەیەندرانە نەخۆشخانە

بابەتی دواتر

هونەرمەندی شێوەکار گارا رەسوڵ کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share