‏(‏NBA‏) پیلیکانز بەزەحمەت لە مینیسۆتای بردەوە

یانەکانی نیو ئۆرلیانز پیلیکانز و مینیسۆتا تێمبەروڵڤز لەم هەفتەیەی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا ڕووبەڕووبوونەوە و پیلیکانز بردنەوەی تۆمارکرد.

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 42ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، یانەی نیو ئۆرلیانز پیلیکانز لە یاریگای سمۆزی کینگ سەنتەر میوانداریی تیمی مینیسۆتا تێمبەروڵڤزی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی (128-125) لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

براندۆن ئینگرام، ئەستێرەی تیمی نیو ئۆرلیانز باشترینی تیمەکەی بوو بە تۆمارکردنی 33 خاڵ و 4 ڕیباوند و 9 ئەسیست، لە بەرامبەردا کارڵ ئانتۆنی ئەستێرەی مینیسۆتا باشترین بوو، بە تۆمارکردنی 26 خاڵ و 8 ڕیباوند و 5 ئەسیست.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

واشتنتن ویزاردز 122-118 ئۆکلاهوما سیتی ساندەر

تۆرینتۆ ڕاپتەرز 95-99 فینێکس سەنز

مێمفێس گریزلیس 116-108 گۆڵدن ستەیت واریەرز

چیکاگۆ بوڵز 133-87 دیترۆیت پیستۆنز

لۆس ئەنجلس کلیپەرز 87-85 دێنڤەر ناگێتس

بابەتی پێشتر

بڕیاری دەستگیركردن و بردنەبەردەم دادگا بۆ دەیان گەورە بەرپرسی عێراق دەركران

بابەتی دواتر

بۆچی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو بەشداریی جامی سوپەری ئیسپانیا دەکەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەى چامپیۆنز لیگە

سبەى گەڕێکی تری ڕکابەرییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە. یاریی لوتکە لە نێوان هەردوو یانەى ناپۆلی ئیتاڵی و…
Total
0
Share