هێمن میرانی: كامێرای پۆینت تو پۆینت كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ هەبووە

هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت بۆ كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ و سەلامەتی هاوڵاتییانە و جگەلەوەش ئەو كامێرایانە لە شەقامەكانی دەرەوەی شاردا دادەنرێن نەك ناوشار.

راشیگەیاند، لە پۆینتێكی شەقامی 120ی هەولێر ئەگەر بەدواداچوون بكرێت كە كامێرای پۆینت تو پۆینتی لێدانراوە شۆفێران ئەوەندە بە جوانی دەڕۆن دەتوانن سڵاو لە یەكتربكەن، چونكە ئەگەر بە خێرایی لێبخوڕن سزایان لەسەر تۆماردەكرێت.
وتیشی، “خۆشبەختانە لەو كاتەی كامێرای پۆینت تو پۆینت لە سلێمانی دانراوە، زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئەو شارە پشتڕاستی دەكەنەوە كە هیچ رووداو و سەركێشییەك رووینەداوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “پلانێكی جیهانی هەیە كە تا ساڵی 2030 رووداوی هاتوچۆ بە رێژەی 50% كەمبكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی: کانییە سروشتییەکان ئەگەر بەناوی خەڵکیشەوە بن لەسەر وەزارەتی دارایی تۆماردەکرێن

بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی ڕایگەیاند، بەگوێرەی ماددەی 7ـی بڕگەی 2 لە یاسای ژمارە 90ـی ساڵی 1975ـی هەموارکراو،…
Total
0
Share