پاریس.. لە ڕوداوێكی كەموێنەدا دەیان كەس هێرشیان كردووەتەسەر بنكەیەكی پۆلیس

بنكەیەكی پۆلیس لە پاریس

پۆلیسی فەڕەنسا بە میدیا جیهانییەكانی ڕاگەیاندووە، شەوی ڕابردوو 10ی تشرینی یەكەم نزیكەی 40 كەس هێرشیان كردووەتەسەر بنكەیەكی پۆلیس لە ناوچەیەكی چواردەوری پاریس.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسانە پارچە ئاسنیان وەك چەكی سارد بەكارهێناوە و لەگەڵ یاری ئاگرین كە وەك موشەكی بچوكیان لێكردووە، زیان بە چەند ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی پۆلیس گەیشتووە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە و تەنانەت برینداریش لێنەكەوتووەتەوە.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پاریس ئاشكرایكردووە، هەشت موشەكیان لە نزیكە بنكەكەیان دۆزیوەتەوە.

ڕوداوەكە لە نیوەشەوی شەممە لەسەر یەكشەممە ڕویداوە، تا ئێستاش هیچ گروپێك و لایەنێك بەرپرسیارییەتیان نەگرتووەتە ئەستۆ.

<blockquote class=”twitter-tweet”><p lang=”fr” dir=”ltr”>VAL-DE-MARNE : Le commissariat de Champigny-sur-Marne a été attaqué cette nuit par des dizaines d&#39;individus, à coups de barres de fer et de tirs de mortier d’artifice. Cinq véhicules ont été dégradés et des fenêtres brisées (Europe 1).<a href=”https://t.co/fcr8dT5XxP”>pic.twitter.com/fcr8dT5XxP</a></p>&mdash; Infos Françaises (@InfosFrancaises) <a href=”https://twitter.com/InfosFrancaises/status/1315182042213122048?ref_src=twsrc%5Etfw”>October 11, 2020</a></blockquote> <script async src=”https://platform.twitter.com/widgets.js” charset=”utf-8″></script>
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەنگی تەلەفۆنی سەركردەكان دەتوانێت تانكەكان لە ئۆكرانیا بێدەنگ بكات؟

سەرەڕای چڕیی پەیوەندییە تەلەفۆنییە دیپلۆماسییەكان بۆ كەمكردنەوەی دژواریی بارودۆخی ئۆكرانیا، بەپێی وتەی شارەزایان هێشتا ئەو پەیوەندییانە ئەنجامیان لێنەكەوتووە،…
Total
0
Share