راپرسییەکان ئاماژە بۆ سەرکەوتنی کلیچدار ئۆغلۆ دەکەن.. “پیاز لە ئەردۆغان دەباتەوە”

دوای کشانەوەی موحەرەم ئینجە کە نوێنەرایەتی پارتێکی بچووک دەکات لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا، تەنها دوو ناو لەبەردەم رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی ئێستای تورکیادا ماونەتەوە یەکێک لەوان پێشبینی دەکرێت کۆتایی بە حوکمی ئەردۆغان بهێنێت.

یەکشەممەی داهاتوو ئەردۆغان ڕووبەڕووی کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی ئۆپۆزسیۆن دەبێتەوە لە هەڵبژاردنەکاندا کە تاقیکردنەوەیەکی سەختە بۆ دوو دەیەی دەسەڵاتەکەی.

هەروەها رووبەڕووی سینان ئۆگان دەبێتەوە، بەڵام چانسی بردنەوەی نزیکە لە سفرەوە.

بەڵام ناوی کلیچدارئۆغڵو دەبێتە تەحەدایەکی گەورە بۆ سەرۆک کۆمار کە 20 ساڵی لە دەسەڵاتدا بەسەر بردووە، لە دوایین راپرسیدا پێشبینی ئەوە کرابوو کە کاندیدی ئۆپۆزسیۆن، یان ئەوەی بە هاوپەیمانیی شەش حزبەکە ناسراوە و سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی عەلمانی لە خولی یەکەمی دەنگداندا پێش ئەردۆغان بکەوێت.

ئەگەر لە خولی یەکەمدا هیچ کام لە کاندیدەکان نیوەی دەنگەکان بەدەست نەهێنن، ئەوا لە 28ی ئایاردا هەڵبژاردنی دووەم ئەنجام دەدرێت.

پارتی داد و گەشەپێدانی ئەردۆغان کە باکگراوندی ئیسلامییە، پشتیوانیی پارتی راستڕەوی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی کە هاوپەیمانیی سەرەکییە بەدەستدەهێنێت.

هاروەها هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن کە پارتی گەلی کۆماری عەلمانی (جەهەپە) و پێنج پارتی دیکەی لەخۆگرتووە، پێشبینی دەکرێت پاڵپشتیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەدەستبهێنێت، کە لە هەندێک راپرسیدا ئەو هاوپەیمانییەیان لە پێشەوە داناوە بۆ متمانەدان.

لە ساڵانی رابردوودا حوکمی ئەردۆغان شایەتی تێکچوونی بارودۆخی ئابووری و ژیانی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی بووە بوو، ئەمە لە کاتێکدا کە هەڵاوسان بەرزبووەتەوە، هەروەها شەپۆلێکی رەخنەگرتن لە سیاسەتی ئابووری حکومەت پەرەی سەندووە.

بەڵام ئەردۆغان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا هەوڵی راکێشانی دەنگدەرانی دەدا لە رێگەی پێشخستنی پڕۆژەی زەبەلاح لە ژێرخان و بیناسازی و پێداچوونەوە بە دەستکەوتە پیشەسازییەکانی وڵاتەکەی لە بانگەشەکانیدا.

ئایا پیاز لە ئەردۆغان دەباتەوە؟

سەبارەت بە سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری، کەمال کلیچدارئۆغڵو، لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا سەرنجی لەسەر “نان و پیاز و پەتاتە” بوو و ئەوەی وەک دروشمێک بەکارهێنا، بە واتایەکی تر، لەسەر نیگەرانییەکانی خەڵک و بارودۆخی ژیانی خەڵک بانگەشەی دەکرد.

تەنانەت لایەنگرانی “نان و پیاز و تەماتە”یان بەکارهێنا لە دروشمەکانیاندا و دەیانوت، “پیاز لە ئەردۆغان دەباتەوە”.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

وەزیری نەوت: تورکیا وەڵامی نەداوینەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی تورکیا: سزاکانی ئەمریکا بۆسەر تورکیا سەرجەم بەهاکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن دەهەژێنێت

وەزیری بەرگریی تورکیا، ئەمڕۆ سێشەممە 15ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند کە بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سزادانی تورکیا سەرجەم…
Total
0
Share