د. توانا نەجەف ڕایدەگەیەنێت، ناوی 16 هەزار و 280 خوێندکاری سێ یەکەم، لە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق جێگیرکراوە و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش پشتگیریی لە دامەزراندنیان دەکات.
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ناوی 16 هەزار و 280 خوێندکاری سێ یەکەممان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق جێگیرکردووە و پێویستییان بە زیاتر لە 12 ملیار دینارە، کە بە ڕای ئێمە و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەو پارەیە زۆر نییە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەین لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بچینە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تاوەکو لەگەڵ هاوکارەکانی دیکەمان جێگەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان بکەینەوە.
وتیشی، هەموو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پشتگیریی لە دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەکەن و مافی یاسایی خۆیانە