کارەبای سلێمانی رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری جێبەجێکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری ناسراو بە پڕۆژەی (رووناکی) لە شاری سلێمانی چووە بواری جێبەجێ کردنەوە و نزیکەی نۆ هەزار هاوبەشی کارەبای بەردەوامی بۆ دابینکرا.
ئاماژەی بەوەشدا، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لە هەردوو وێستگەی ناوەندیی شار و مەڵکەندی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەم قۆناغەدا نزیکەی نۆ هەزار هاوبەشی بازرگانی و ماڵان لەسەر هەشت فیدەر کارەبای بەردەوامیان بۆ دابینکرا کە دەکەونە گەڕەکەکانی: (سەرکارێز، توی مەلیک، سابونکەران، مەڵکەندی، ئیبراهیم پاشا، دارۆغا، حاجی حان، شەقامی ئۆرزدی و ئەسحابەسی و شەقامی کاوە) و لە ئاییندەیەکی نزیکدا قۆناغەکانی دیکەی پڕۆژەکە لە گەڕەکەکانی دیکەش جێبەجێدەکرێت.