وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی بڵاوکردەوە، بەوپێیە 23ی ئایار یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکان دەبێت.
لە خشتەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی 23ی ئایاری 2023 دەبێت، کۆتا تاقیکردنەوەش دەکەوێتە رۆژی 30ی ئایار دەبێت.
رۆژانە تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی لەگەڵ پۆلە ناکۆتاکان لە سەرجەم خوێندنگە حکومی، ناحکومی، ئێواران و خوێندنی تایبەت لە هەمان کاتدا دەبێت.
هەر رۆژێکی تاقیکردنەوەکان بکەوێتە پشووەکانەوە، دوادەخرێت و لە رۆژی دواتردا تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدرێت.