دەستكرا بە پڕكردنەوەی ئەو شوێنانەی مەترسیی كەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێل هەیە

لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لەلایەن شارەوانیی قەزاكەوە دەستكرا بە پڕكردنەوەی ئەو شوێنانەی مەترسیی كەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر چیای بەرانان هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەریەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بۆ قائیمقام و سەرۆكی شارەوانیی دەربەندیخان و بەهەماهەنگی لەگەل سەرۆكایەتیی شارەوانیی دەربەندیخان دەستكرا بە پڕكردنەوەی ئەو شۆینانەی مەترسیی كەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر چیای بەرانان هەیە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، مەترسی دروستبوونی رووداوی هاتوچۆ لەو رێگایە هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چەند سه‌ر ئاژه‌ڵێک دوو کەس ده‌ستگیركران

پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ رادەگەیەنێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای‌…
Total
0
Share