كێشەی مووچە چارەسەردەكرێت و وردەكارییەكەی ئاشكرادەكرێت

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، وەفدێكی عێراق بۆ پرسی مووچە و هەناردەی نەوت لە هەرێمن و بە دڵنیاییەوە هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە كێشەی مووچە چارەسەردەبێت.

وتیشی، “كۆمپانیاكانی بواری نەوت هیچ بیانوویەكیان نەماوە لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و بەغداد دەڵێت تاوەكو هەناردەی نەوت دەستپێنەكاتەوە كێشەی مووچە چارەسەرنابێت.

راشیگەیاند، ئەو وەفدەی هاتوونەتە هەرێم دەسەڵاتی بڕیاردان و رێككەوتنیان هەیە و گەشبینین كە هەرێم و بەغداد لەسەر پرسەكان دەگەنە رێككەوتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو زەویانەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دابەشکراون پێکدەهێندرێت

بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی هاوبەش بۆ پێداچوونەوە بەو پارچە زەویانەی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دابەشکراون پێکدەهێندرێت. نووسینگەی راگەیاندنی…
Total
0
Share