وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریکرا

کۆمسیۆنی عێراق وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکرد و بەپێی بڕیارەکە، بانگەشە 30 رۆژ دەخایەنێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “کاتی تۆمارکردنی هاوپەیمانی، حزب و لیستەکان لە رۆژی 15/4/2025ـەوە دەستپێدەکات و رۆژی 14/5/2025 کۆتاییدێت، کە ماوەکەی 30 رۆژە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان، لە 15/5/2025ـەوە دەستپێدەکات و هەتاوەکو رۆژی 13/6/2025 بەردەوامدەبێت.

دەشڵێت، وادەی تۆمارکردنی سکاڵای هاوپەیمانێتی و حزبەکان لە 15/4/2025 بۆ 1/7/2025 دەبێت و رۆژی 10/7/2025، راکێشانی ژمارە بۆ لیست و هاوپەیمانێتییەکان ئەنجامدەدرێت.

“بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدەکان لە 9/10/2025 دەستپێدەکات و ماوەی 30 رۆژ دەخایەنێت، هەروەها قۆناغی پێشکەشکردنی سکاڵاکانی تایبەت بە بانگەشەش، لە رۆژی 10/10/2025 دەستپێدەکات و تا 11/11/2025 بەردەوامدەبێت”، کۆمسیۆن وا دەڵێت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆنی عێراق، هەڵبژاردنی تایبەت لە رۆژی 9/11/2025 و هەڵبژاردنی گشتییش، لە رۆژی 11/11/2025 ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى: به‌مه‌رج ڕازین به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌رجى پاڵپشتییه‌كى به‌هێزى په‌رله‌مانى كه‌ تواناى لێپرسینه‌وه‌ى له‌ حكومه‌ت هه‌بێت و بتوانێت به‌دواداچوون…
Total
0
Share