حاكم شێخ لەتیف: دوای رادەستكردنی نەوت ھەرێم لە پێگەیەكی بەھێزتردا دەبێت

حاكم شێخ لەتیف

پەرلەمانتارێكی پێشوو سوودەكانی رادەستكردنی نەوت بە سۆمۆ ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت، ھەرێم لە پێگەی بەھێزتردا دەبێت بۆ داواکردنی مافەکانی، وەک لەوەی وەک مشەخۆرێک ھەر داوای پارە بكات.

حاكم شێخ لەتیف، ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، لە چەند روویەكەوە باشە، لەمەودوا نەوتی هەرێم بە نرخی جیهانی دەفرۆشرێت.

دەشڵێت، “شەفافیەت دروستدەبێت، ئەوانەی بیانەوێت دەزانن رۆژانە چەند دەڕوات و چۆن و بە چەند دەفرۆشرێت، چونکە فرۆشی نەوتی عێراق ھەمیشە شەفاف بووە و زانراوە چەند دەفرۆشرێت و بە نرخی چەند”.

یەكێكی دیكە لە سوودەكانی رادەستكردنەكە ئەوەیە ھەرێم بەشداردەبێت لە زیاكردنی بودجەی عێراق، بۆیە لە پێگەیەكی بەهێزتردا دەبێت بۆ داواکردنی مافەکانی وەک لەوەی وەک مشەخۆرێک ھەر پارە داوابکات و ھیچ نەدات، وەك ئەوەی حاكم شێخ لەتیف ئاماژەی پێداوە.

ئەوەشدەخاتەڕوو، “لە ھەمووی گرنگتر، ئەگەر جێبەجێ بکرێت و خۆدزینەوە و فرت و فێڵی تێدا نەکرێت، دەبێتە ھۆی مسۆگەرکردنی مووچەی فەرمانبەران”. دووپاتیشیدەكاتەوە، ھاتنی بودجە بە بەردەوامی لە بەغدادەوە دەبێتە ھۆی دووبارە بوژاندنەوەی ئابوری و زۆربوونی ئیشوکار وەک پێش ساڵی 2014.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو لە كۆتاییشدا دەڵێت، “جاری تریش بە نووسین نووسیومە ھەر کاتێک قوت و بودجەی خەڵک بەدەست عێراقی ‘دوژمن’ بووە، ژیانی و بژێویی خەڵکی ھەژار ‘نەک مافیاکانی فەساد’ مسۆگەرتر بووە”.

بابەتی پێشتر

سالار مەحمود: دەرکەوت بڕیاری دادگای پاریس لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە و تورکیا و ھاوئاوازەکانی لێی زەرەرمەندبوون

بابەتی دواتر

تەرمی گەنجەكەی دەربەندیخان دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share