ڤاتیکان هۆکاری مردنی پاپای ئاشکراکرد

پاپا فڕەنسیس، پاپای ڤاتیكان

ڤاتیکان لە راگەیەندراوێکدا هۆکاری مردنی پاپا فرانسیس پاپای وڵاتەکەی راگەیاند.

ڤاتیکان ئاشکرایکرد، پاپا فرانسیس بەهۆی تووشبوونی جەڵتەی مێشک و لەکارکەوتنی دڵی گیانیلەدەستداوە.

پاپا فرانسیس لە ماوەکانی رابردوودا چەندین جار بەهۆی خراپبوونی دۆخی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرابوو، دوایەمینیان بەهۆی تووشبوونی بوو بە هەوکردنی سییەکان.

دوێنێ دووشەممە پاپا فرانسیسکۆ پاپای ڤاتیکان لە تەمەنی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە کاسا سانتا مارتا-ی کۆچی دواییکرد.

شەوی رابردوو هەزاران کەس لە ڤاتیکان و زۆرێک لەو وڵاتانەی کە هاوڵاتییانیان کریستیانینن لە کەنیسەکان کۆبوونەوە و یادی پاپا و جەژنی قیامەیان بەیەکەوە کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوروپا، ئاسیا و ئەفریقا ئەگەری جەنگیان تێدایە
پێشبینییەکان بۆ جەنگ و ململانێکان لە 2022دا بێپێشینەیە

جەنگ و ململانێکان لەماوەی دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە بەرزبوونەوەی زۆری ‏بەخۆوە بینیوە، بەپێی داتاکان، لە دوو ساڵی ڕابردوودا…
Total
0
Share