وەزیری دارایی عێراق بەڵێنێك بە مووچەخۆرانی هەرێم دەدات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەوەمان ئەنجامدا و رایگەیاندووە تا پەسەند كردنی یاسای بودجە ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت ئەو پارەیەش بە شێوەی قەرز دەدرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان تا پەسەندكردنی بودجە بەردەوامدەبێت.

راشیگەیاند، ناردنی پارەكە بەپێی رێككەوتنەكەیە كە بە شێوەی قەرز دەدرێتە هەرێمی كوردستان و دواتر لە پشكی هەرێم لە یاسای بودجە دەبردرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لووتکەی ڕیاڵ و سیتی بە یەکسانبوون کۆتاییهات

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: لە هەر حەوت چرکەیەکدا ژنێکی دووگیان یان منداڵێكی تازەلەدایکبوو گیانلەدەستدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share