(ڤیدیۆ) لووتکەی ڕیاڵ و سیتی بە یەکسانبوون کۆتاییهات

ئەمشەو سێشەممە، یاریی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی ئەنجامدرا، یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی مانچستەر سیتی ئینگلیزی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “مێرەنگی” لە خولەکی 36 لەلایەن ڤینیسیۆز جونیۆرەوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی “سیتیزنس” لە خولەکی 67 لەلایەن کێڤن دی برۆینەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، هیچکام لە دوو جەمسەرە زەبەلاحەکە سەرکەوتنیان یەکلایی نەکردەوە، بەڵکو یاریی گەڕانەوە لە یاریگای “ئیتیحاد” یانەی سەرکەوتوو دەردەخات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی تۆمارکرد

یانه‌ی یوڤانتۆس پێنجه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر سپیزیا ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی یوڤانتۆس…
Total
0
Share