کۆتا وەسیەت.. جەستەی مارادۆنا مۆمیا دەکرێت؟

داوادەکرێت دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا مۆمیا بکرێت

ئەگەر هەیە لەسەر بەرپرسیاریەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین تەرمی مارادۆنا لە گۆڕ دەربهێنرێت و بڕیاری مۆمیاکردنی بدرێت.

مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و جیهان، لە کۆتا وەسیەتیدا داوایکردووە جەستەی مۆمیا بکرێت، بە ماتیاس مۆرلای پارێزەری ڕاگەیاندووە، ” دەمەوێت هاوشێوەی ڤلادیمێر لینینی سەرکردەی ڕووسیا مۆمیا بکرێم”

جەستەی ڤلادیمێر لینین لە ساڵی 1924وە مۆمیاکراوە و لە مەیدانی سوور لە مۆسکۆ نمایشکراوە و تاوەکو ئێستاش خەڵکی وڵاتەکە و دەرەوەی ڕووسیاش سەردانی دەکەن.

مۆمیای ڤلادیمێر لینین لە گۆڕەپانی سوور

نامەکەی مارادۆنا لە 13ی ئۆکتۆبەر بۆ پارێزەرەکەی نوسراوە، بەر لە چەند هەفتەیەک گیان سپاردنی بە جەڵتەی دڵ، تیایدا دەڵێت، ” دوای لێکدانەوەیەکی قوڵ، گەیشتمە ئەو بۆچوونەی کە حەزدەکەم لەدوای مردنم جەستەم مۆمیا بکرێت، لە مۆزەخانەی بۆینس ئایرس نمایشبکرێت، لەگەڵ زۆرترین دەستکەوتەکانم، خەڵاتە تاکە کەسییەکان و کەلوپەلە تایبەتییە خۆشەویستەکانم، لێرەدا دەمەوێت خەڵکی سەردانم بکەن و خۆشەویستم بۆ دەربڕن”.

بیرۆکەی مۆمیاکردنی جەستەی مارادۆنا لەلایەن ماریۆ پۆدری پارێزەری ڤیرۆنیکا ئۆجیدای هاوسەرییەوە بە فەرمی کراوە، دەیانەوێت لە گۆڕستانی بیلا ڤێستا لە گۆڕەکەی دەریبهێننەوە.

ساتی ناشتنی تەرمی مارادۆنا لە گۆڕستانی بیلا ڤێستا

لەم بارەیەوە دەڵیت، ” مارادۆنا لەگەڵ براکانیشی باسی لەم بابەتە کردووە، دەمانەوێت مەزارگەیەکی تایبەتی بۆ بونیادبنێین تاوەکو هەوادارانی بتوانن سەردانی بکەن”.

پارێزەرەکە دووپاتیدەکاتەوە، پێشنیاز و داواکارییەکەیان ئاڕاستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین کردووە، دەشیانەوێت تێچووی ئەم کارە لە ئەستۆی فیدراسیۆنەکە بێت وەک ڕێزلێنانێک لە ئەفسانەکە.

بابەتی پێشتر

پۆلیس دانپێدانانی ئەو کەسەی بڵاوکردەوە کە بە پێڵاو لە هاوڵاتییەکی دەدا

بابەتی دواتر

جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنگی بە ئەوروپا هەڵچنیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share