لێخۆشبوون لە قەرزێك درێژكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ رایدەگەیەنێت، لەسەر داواكاریی زۆری هاوڵاتییان بڕیارداوە بە درێژكردنەوەی لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی كرێی ئاو، واتا تاوەكو 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “دوای هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی بابەتی لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی كرێی ئاو و و داواكاریی زۆری هاوڵاتییان بۆ درێژكردنەوەی پڕۆسەكە و سوودمەندبوونیان لە بڕیارەكە كە تێیدا زیاتر لە 12 هەزار هاوڵاتی تا ئێستا لێی سودمەندبوون”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای پێشكەشكردنی راپۆرتێك بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا ماوەی لێخۆشبوون لەمانگێك بۆ دوو مانگ درێژبكرێتەوە و ئەم پڕۆسەیە تاكو 10ی حوزەیرانی 2023 بەردەوامدەبێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری كۆبووەوە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردوو ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share