سودانی مەرجی نوێی بۆ ئەو کەسانە راگەیاند کە دەیانەوێت پۆستی باڵا وەربگرن

لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی نۆ مەرجی نوێی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت پۆستە باڵاکان لە عێراق وەربگرن پەسەندکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا، لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پشتبەستن بە هەژماری خەزێنەی یەکگرتوو کرایەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا چەند مەرجێکی نوێ بۆ ئەو کەسانە راگەیەندرا کە پۆستە باڵاکانی وەک (وەزیر، وەکیل وەزیر، راوێژکار، بەڕێوەبەری گشتیی) وەردەگرن.

لە بەشێک لە مەرجەکاندا هاتووە، ئەو کەسەی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاکان کاندید دەکات نابێت تەمەنی لە 55 ساڵ زیاتر بێت، لانی کەم بڕوانامەی زانکۆیی لەو بوارەدا هەبێت کە لە سروشتی کارەکەیەوە نزیکە، ئەو کەسەی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەیەکدا وەردەگرێت، لانی کەم دەبێت خزمەتی 10 ساڵی کارکردنی هەبێت و بە پلەکانی بەرپرسی بەش و یاریدەدەری بەڕێوەبەردا تێپەڕیبێت، بۆ پۆستی وەزیر و بریکاری وەزیر پێویستە خزمەتی لە 15 ساڵ زیاتربێت.

 

 

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

رێگای تاسڵوجە-دوكان-هیزۆپ نۆژەندەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share