هەرێم و بەغداد دوا بڕیار دەدەن و مووچە یەكلادەكرێتەوە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، وەفدێكی باڵای عێراق لە هەرێمی كوردستانە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و ئەگەر لەسەر ئەو پرسە بگەنە رێككەوتن كێشەی مووچەش چارەسەردەبێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، وەفدێكی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق كە پێكهاتوون لە راوێژكار و بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سۆمۆ و وەفدێكی تەكنیكی، لە هەولێرە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تایبەتیش لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كۆببێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كۆبوونەوەی وەفدەكە لەگەڵ هەرێم بۆ تاوتوێكردنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دەسەڵاتی رێككەوتن بە وەفدەكە دراوە.

وتیشی،”ئەگەر رێككەوتن بكرێت كێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان بەرەو چارەسەر دەچێت و پێشتریش حكومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیبوو بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دڵنیاییمان بە بازرگاناندا و جەختمان لە بەردەوامبوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی كردەوە 

قوباد تاڵەبانی بازرگانان دڵنیادەكاتەوە و جەخت لە بەردەوامبوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەكاتەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك…
Total
0
Share