زۆرینەی بەكارهێنەرانی مۆبایل، بە كەڤەر بەشی پشتەوەی ئامێرەكانیان دادەپۆشن، ئەوەش زیان بە باتریی ئامێرەكان دەگەیەنێت.
بەپێی بەدواداچوونێكی سكای نیوز، سەرباری ئەوەی كەڤەر، ئامێری مۆبایل لە رووشان و پەستان و زەبری بەركەوتن دەپارێزێت، لە هەمان كاتیشدا بێزیان نییە.
ئاشكراشیكردووە، بەو پێیەی كەڤەرەكان لە چەرم، پلاستیك و سیلیكۆن دروستكراون، لە كاتی بەكارهێنانیاندا بۆ ئامێرەكانی مۆبایل لە زیانی بەركەوتن دەیانپارێزن، لەگەڵ ئەوەشدا دەبنەهۆی گەرمبوونی باتریی ئامێرەكان، بە تایبەت لە كاتی بارگاویكردنەوەدا كە ئەو گەرمبوونەش تەمەنی باترییەكە كورتدەكات، بۆیە باشترە لە كاتی بارگاویكردنەوەدا كەڤەر لە ئامێری مۆبایل بكرێتەوە.
جگە لە گەرمبوون، چەند هۆكارێكی تر هەن بۆ كورتبوونی تەمەنی باتریی مۆبایل، كە ئاژانسەكە لە زاری دروستكەرانی ئامێری مۆبایلەوە بڵاویكردوونەتەوە و بریتین لە رێگریكردن لە هێشتنەوەی رێژەی بارگاویكردنەوەی ئامێری مۆبایل، لە نێوان 30 بۆ 70%ـدا.
خاڵێكی دیكە بۆ رێگریكردن لە كورتبوونی تەمەنی باتریی ئامێری مۆبایل و پارێزگاریكردن لە كاركردنی بۆ ماوەیەكی درێژ، ئەوەیە كە لە وەرزی هاویندا ئامێری مۆبایل بۆ چەند كاتژمێرێك لە ناو ئۆتۆمبێلدا دانەنرێت.