وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئاشکرایکرد، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار لە رێگای بانکی رەشید و رافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوەر، “لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار لە رێگای بانکی رەشید و رافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.
کەمتر لە کاتژمێرێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، تەنها بڕی 200 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم.