بایدن لەبارەی سوریاوە بڕیاری دا

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارێكی لەبارەی سوریاوە دەركرد و پەیوەستە بە دۆخی شەڕ و جەنگ و سزای سەر سەرۆكی ئەو وڵاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆشکی سپی، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، باری نائاسایی سوریای بۆ ماوەی ساڵێکی تر درێژکردووەتەوە.

بڕیارەكەی بایدن بەپێی ماددەی 202ـی دەستووری ئەمریكایە وەك کۆشکی سپی رایگەیاندووە و بەگوێرەی ئەم بڕیارە، ماوەی باری نائاسایی سزاکانی سەر بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا درێژدەکرێتەوە و هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، كە هێشتا سەرۆك سوریا بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی دەرەوەی ئەمریکا دادەنرێت.

بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا دوو رۆژ دوای ئەوە دێت كە کۆمکاری عەرەبی بە زۆرینەی دەنگی وڵاتانی ئەندامی، دوای 12 ساڵ لە هەڵپەساردنی ئەندامێتیی سوریا لە رێكخراوە عەرەبییەكە، رەزامەندی دەربڕی بە گەڕانەوەی سوریا بوونەوەی بە ئەندامی كارای کۆمکاری عەرەبی.

بابەتی پێشتر

هیومەن رایتس وۆچ: خەڵكی شنگال بەپێی پێویست قەرەبووناكرێنەوە

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی: بودجە بەم نزیکانە پەسەند ناکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share