وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیستانبوڵ

لە یەکەم وێستگەی گەشتەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیستانبوڵ.

بڕیارە لە گەشتەکەیدا، جگە لە تورکیا و یۆنان، بلینکن سەردانی پێنج وڵاتی عەرەبی و هەروەها ئیسرائیلیش بکات.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، بلینکن لە ئیستانبوڵ، لەگەڵ هاکان فیدان هاوتا تورکەکەی و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گفتوگۆ بکات.

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پێشبینی ناکەین هەموو گفتوگۆکان لەم گەشتەدا ئاسان بن، روونە کە کێشەی قورس لەبەردەم ناوچەکەدایە و هەڵبژاردن و بژاردەی قورس لە پێشمانە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام وەزیر پێی وایە ئەوە بەرپرسیارێتی ئەمریکایە کە سەرکردایەتی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی ئەم تەحەددایانە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەفربارین لە ئەمریکا بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی 16 کەس و پچڕانی کارەبا لە یەک ملیۆنی دیکە

شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین زۆربەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەوهۆیەوە لە ڕووداوەکانی هاتوچۆدا لانیکەم 16 کەس گیانیان لەدەستداوە…
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: دانوستانی پلان بۆ داڕێژراوی ئەمریکا و ئێران شکستیهێنا

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، دانوستانی ئەمریکا و ئێران، بە نێوەندگیریی پاکستان گەیشتە بنبەست. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران نێوەندگرانی…
Total
0
Share