نرخی نەوت بەرزبووەوە

پێچەوانەی پێشبینییەكان، نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە و بەرمیلێكی لە 76 دۆلار نزیكدەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی پلانەكانی ئەمریكا بۆ كڕینی نەوتی زیاتر و زیادكردنی نەوتی كۆگاكراوی خۆی، هەروەها ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی كەنەدا كە ترسی پەكخستنی گواستنەوەی نەوتی خاوی لە ئەمریكا دروستكردووە، نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە.

بەپێی دوایین گۆڕانكارییەكانی بازاڕی وزە، بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 75.54 دۆلارە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو تێكساس 71.38 دۆلارە.

لە رۆژانی رابردوودا بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت نزیكەی نیو دۆلاری نرخەكەی لەدەستدابوو و بە 73.74 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرا، نەوتی خاوی تێكساسیش بەرمیلێكی بە 69.67 دۆلار بوو.

هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت، ترسی سەرهەڵدانی قۆناغێكی كەمبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی لە ئەمریكا و چین بوو، كە دوو گەورەترین بەكاربەری نەوتی خاو و بەرهەمەكانین لە جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: دانوستانی پلان بۆ داڕێژراوی ئەمریکا و ئێران شکستیهێنا

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، دانوستانی ئەمریکا و ئێران، بە نێوەندگیریی پاکستان گەیشتە بنبەست. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران نێوەندگرانی…
زیاتر ببینە

چالاكوانێكی ئێرانی و بێژەرێكی بەریتانی و ناتۆ كاندیدانی نۆبڵی ئاشتین

ئاشكرابوونی ناوی كاندیدان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەمساڵی نۆبڵی ئاشتی دەستیپێكردووە، دیارترینیان چالاكوانێكی ئێرانی و بێژەرێكی بەریتانی و هاوپەیمانیی…
Total
0
Share