دادگای ئوسترالیا پیاوێکی عێراقی سزادەدات بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵێکی سێ ساڵ

دادگای سیدنی سزای زیندانیکردنی بەسەر هاوڵاتییەکی عێراقیدا سەپاند، بەهۆی ئەوەی منداڵێکی سێ ساڵانی بردووەتە شوێنێک و هێشتوویەتییەوە هەروەها کاری نەشیاوی بەرامبەر کردووە.

محەمەد حەسەن بەیاتی کە تەمەنی 33 ساڵە و عێراقییە، بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزادرا لەلایەن دادگای ئوسترالیاوە، سزاکەی بەوجۆرەیە کە تاوەکو دوو ساڵ و سێ مانگ ناتوانێت بە مەرجیش ئازادبکرێت.

داواکاری گشتیی سەبارەت بە بەیاتی دەڵێت، ئەو کەسە لە بازاڕێکدا کاری پاسەوانی کردووە، کاتێک ئەو منداڵە سێ ساڵە لەگەڵ خوشکە حەوت ساڵەکەی یاریکردووە لە شوێنی تایبەت بە یاریکردنی منداڵان، بردوویەتی و لە شوێنێکدا هێشتوویەتییەوە.

ڕووداوەکە لە ساڵی 2016دا ڕوویداوە، ئەو گرتانەی لە کامێراکانی چاودێرییەوە وەرگیراون دەریدەخەن بەیاتی، منداڵەکەی بردووە و دەستی لە جلەکانی ژێرەوە و ناوچە هەستیارەکانی کردووە و پرسیاری نەشیاوی لێکردووە، هەوڵیداوە لەوڕێگەیەوە منداڵەکە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە سێکسییەکانی بەکاربهێنێت.

تیمی بەرگریکردن لە بەیاتی بیانوویان بۆ ئەو کارە بەوە هێناوەتەوە لەکاتێکدا بەیاتی لە بەلەمێکدابووە وەک کۆچبەرێکی عێراقی و هاتووە بۆ ئوسترالیا جەستەی بینیوە کە سەری لێکراوەتەوە و کاریگەریی لەسەر دروستکردووە، بەڵام دادگا ئەو بیانووانەی ڕەتکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

کەمترین تێچووی خێزانێکی عێراقی بۆ مانگێک نزیکەی 700 دۆلارە

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانی: لە ئەمساڵدا یەک ملیۆن تۆن کەرەستەی ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share