روونکردنەوەیەک لە پۆلیسی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رەتیدەکاتەوە لەناو زانکۆی سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی دروستبووبێت و هێزە رەشەکە چووبێتە ناو زانکۆکە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لە چەند پەیجێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان كە نازانرێت سەر بە چ كەس و لایەنێكن و بە چ مەبەستێک كاردەكەن، هەواڵێكی ناڕاستیان بڵاوكردووەتەوە كە گوایە لە ناو زانكۆی سلێمانیدا شەڕ و ئاڵۆزیی دروستبووە و ھێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (هێزە ڕەشەكە) چوونەتە ناو زانكۆ، لێرەوە بەهەموو لایەكی رادەگەیەنین كە هێزە رەشەكە نەچوونەتە ناو زانكۆ و هیچ شوێنێكی تر”.

ئاشکراشیکرد، “ئەفسەرێكمان بەناوی ( نەقیب هاوژین ) میوان بووە لە زانكۆی سلێمانی و بانگهێشتكراوە بۆ ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكاران و هێرشیان كردووتە سەری و دواتریش رێكارە یاساییەكان گیراونەتەبەر”.

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی لەماوەی یەک مانگدا 43 تۆن ماددەی بەسەرچوو لەناوبراون

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share