قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەماوەی یەک مانگدا 43تۆن خواردن و خواردنه‌وه و كاڵا و شمه‌كی دیكه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو دەستیان بەسەردا گیراوە و له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “له‌مانگی نیساندا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 43 تۆن و 850 کیلۆ خواردن و خواردنه‌وه و كاڵاوشمهكی دیكه‌ی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوودا گیراوه و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراوه”.
ئاشکراشیکرد، “به‌شێك له جۆری ئه‌و خۆراك و مادده به‌سه‌رچوانه بریتین له خوارده‌مه‌نی مناڵ(بسكیت، جه‌لی بۆن، كێك، شه‌ربه‌ت) پاككه‌ره‌وه‌كانی (زاهی، سابون، كلێنس و كلێنسی ته‌ڕ، هه‌ویری ددان شۆردن و موكه‌یه‌ف)
له‌گه‌ڵ (دۆشاوی ته‌ماته، ماست، شه‌ربه‌ت، خورما، شیرینی، نه‌سته‌له، ئاوی له‌ده‌به نراو و خوارده‌مه‌نییه وشكه‌كان) له‌گه‌ڵ چه‌ندین خۆراك و مادده‌ی تری ماوه به‌سه‌رچوو كه هه‌ریه‌كه‌یان به بڕی جیاواز ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه”.