رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتردەكرێن

لە وەزارەتی شارەوانیی هەرێم وۆركشۆپێک بۆ خێراكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا رێكخرا کە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بڕیاری دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا و خێراكردنی پڕۆسەكە و چارەسەركردنی ئەو گرفتانەیە كە لە هەندێك شارەوانیدا هەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە وۆرکشۆپەکەدا باس لە باشتركردن و خێراكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا كران و باس لەو گرفتانەش كران كە لە هەندێك شارەوانیییەكاندا هەن.

هەر لە راگەیەندراوەكە هاتووە، پێویستە پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتربكرێن بۆ ئەوەی هەموو ئەو فەرمانبەرانەی كە مەرجەكان دەیانگرێتەوە، زەوی وەربگرن و لە بڕیارەكە سوودمەند ببن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاڵوگۆڕكرا

بەئامادەبوونی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران، پۆستی بەڕێوەبەرى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی ئاڵوگۆڕکرا. قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئەمڕۆ…
Total
0
Share