ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە و ژمارەیان 80 كەس بە زووترین كات سەردانی نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی بكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتيی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین كە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە كە ژمارەیان 80 كەسە بە زووترین كات سەردانی نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی بكەن بە مەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ماوەی چەندین رۆژە لە رێگای ژمارە مۆبایلەكانیانەوە پەیوەندییان پێوەدەكرێت بە هیچ شێوەیەك پەیوەندییەكان بەردەست نین بۆیە داواكارین لە هەر كەسێك كە ئەم ناوانەی خوارەوە بناسێت یان خزم و كەسوكاری نزیكیان بن بە زووترین كات ئاگاداریان بكەنەوە چونكە دواكات بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان 10ی ئەم مانگەیە.

 

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێكی دزینی چەك و پارە لە ئاكرێ دەستگیركرا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share