(ڤیدیۆ) وڵڤەرهامپتن لە کۆتا ساتەکاندا تۆتنهامی ناچاری یەکسانبوون کرد

تۆتنهام بە یەکسانبوونی بەرانبەر وڵڤەرهامپتن چانسی گرتنەوەی پلەی سێیەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگی لەدەستدا

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز یەکسانبوونی بەرانبەر وڵڤەرهامپتن تۆمارکرد.

وڵڤەرهامپتن لە مۆڵینیۆ میوانداری تۆتنهام هۆتسپێرزی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی گۆڵێک یەکسانبوون کۆتاییهات.

گۆڵەکەی سپێرز لە خولەکی یەک لەلایەن تانگوی ندۆمبێلی و گۆڵەکەی وڵڤەر لە خولەکی 86 لەلایەن ڕۆماین سایسەوە تۆمارکران.

یەکسانبوونی تۆتنهام چانسیکی گەورەی لەدەست مۆرینیۆ و پێکهاتەکەیدا، دوو خاڵی گرنگیان لەدەستدا و بە (26) خاڵەوە لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوون، لە کاتێکدا بە بردنەوە و داماڵینی سێ خاڵ لە گورگەکانی ئینگلتەرا دەیانتوانی لە پلەی هەشتەمەوە بۆ سێیەم سەربکەون.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی تۆتنهام ژمارەی خاڵەکانی لەکۆی 15 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) گەیاندە 26 و لە پلەی پێنجەم دوای یانەکانی لیڤەرپوڵ، ئێڤەرتۆن، لیستەر سیتی و مان یونایتد جێگیربوون، لە بەرانبەردا یانەی وڵڤەرهامپتن لە پلەی 12 بۆ 11ی ئاڵوگۆڕی بە پێگەی خۆی لە ڕیزبەندی یانەکاندا کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤی و میلان یه‌کسانبوون و ڕیاڵ و پاریس له‌ کۆتا ساتدا گه‌ڕانه‌وه‌

له‌ چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌سته‌می به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد، لوتکه‌ی نێوان یوڤانتۆس و میلانیش به‌یه‌کسانبوون…
Total
0
Share