سکراب: بالۆتێلی سەرکردەبوو، بەڵام دواتر دۆخەکەی تێکدا

یاریزانی یانەی بریشیا، سیمۆنی سکراب زانیاریی نەبیستراو لەبارەی ماریۆ بالۆتێلی و هۆکارەکانی شکستهێنانی لە یانەی بریشیا ئاشکرادەکات.

وەرزی 2019-2020 ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری ناوداری ئیتاڵیا بۆ یانەی بریشیا لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا یاریکرد، بەڵام لەو یانەیە شکستیهێنا و دواتر ڕوویکردە یانەی مۆنزا و ئێستاش لە یانەی ئەدەنا دیمیرسپۆر لە خولی تورکیا یاریدەکات.

لەبارەی ژیانی یاریزانە ڕەشئەسمەرەکەی ئیتاڵیا لە یانەی بریشیا، سیمۆن سکراب، یاریزانی ئەو یانەیە بە کالچیۆ میرکاتۆی ڕاگەیاندووە، “بالۆ یاریزانێکی سەیرە، وەکو سەرکردە وابوو لە مەشقەکاندا، شتی وا مەزنی دەکرد هەمووان پێی سەرسامبووین، بەڵام پاش ماوەیەک هەموو ئەمانە لەبەرچاوان ونبوون و نەمان”.

هەروەها دەڵێت، “دوای ماوەیەک لە بریشیا، بینیم سەرقاڵی گاڵتەوگەپە و لە ڕێگە وەرزشییەکە لایداوە، ڕۆژێکیان بە سپرای و چەرخێکەوە دوای کەسێک کەوتووە دەیەوێت بیسووتێنێت، هیچ گرنگییەکی بە بوارە وەرزشییەکان نەدەدا”.

بالۆتێلی چیرۆکی درێژخایەنی لەگەڵ یارییە ئاگرینەکان هەیە، چونکە لە ساڵی 2011 بەهۆکارێکی هاوشێوە بەشێک لە ماڵەکەی لە شاری مانچستەر سووتاند، ئەوکاتە بۆ یانەی مان سیتی یاریدەکرد.

لەئێستادا “سوپەر ماریۆ” بۆ یانەی ئەدەنە دیمیرسپۆری تورکی یاریدەکات، لەکۆی 12 یاریدا پێنج گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید یه‌کسانبوو، به‌ڵام لوتکه‌ی به‌رنه‌دا

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئوساسۆنای تێپه‌ڕاند و له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی ئیسپانیا به‌رده‌وامبوو. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌،…
زیاتر ببینە

خزێره‌ په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی پێرلۆ کرد و له‌گه‌ڵ دوو ڕاهێنه‌ری دیکه‌ش له‌سه‌رهێڵه‌

یاریزانی ئه‌ڵمانی، سامی خزیره‌ خه‌ون به‌ خولی ئینگلیزییه‌وه‌ ده‌بینێت و له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2021 ئاماده‌نییه‌ یانه‌ی یوڤانتۆس به‌جێبهێڵێت.…
Total
0
Share