قائیمقامیەتی سلێمانی بلیاردی “هەپی تایم”ی داخست، بەهۆی بوونی کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ.
لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بەهۆی بوونی کەسانی تەمەن خوار تەمەن 18 ساڵ لیژنە هاوبەشەکان بلیاردی هەپی تایمیان لە گەڕەکی عەقاری داخست.
ئاماژە بەوەکراوە، “بەپێی راپۆرتی لیژنەی مەلەوانگە و سەنتەرە وەرزشییەکان ژمارەیەکی زۆر مێردمنداڵ لەو بلیاردەدا بوون و سەرەڕای ئەوەی کە مۆڵەتی کارکردنی نییە، خاوەنەکەی پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نابێت، هەربۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی داخرا”..
قائیمقامیەت رایگەیاندووە، “بەپێی رێنماییەکان نابێت رێگە بدرێت بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ سەردانی ئەو شوێنانە بکەن، لە کاتی بینینی هەرکەسێک کە تەمەنی یاسایی تەواو نەکردبێت راستەوخۆ شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.