ئەو کەسە دەستگیرکرا کە بە ناوی دامەزراندن‌ و زیادكردنی مووچەی كەمئەندامان فێڵی لە هاوڵاتییان کردبوو

ئەمڕۆ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە فێڵ ‌و بە ناوی دامەزراندن‌ و زەوی وەرگرتن ‌و زیادكردنی مووچەی كەمئەندامان، پارەی لەهاوڵاتییان سەندبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە رێگەی پەیجی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە زانیاری لەسەر کەسێک گەیاندە ھێزەکانی پۆلیس كە بەفێڵ‌ و بە ناوی دامەزراندن‌ و زەوی وەرگرتن ‌و زیادكردنی مووچەی كەمئەندامان، پارە لەهاوڵاتییان دەسێنێت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی راسپارد كە بەدواداچوونی بەپەلە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجام بدەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای بەدواداچوون‌ و لێكۆڵینەوەكان ‌و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستگیربكرێت، لە کاتی دەستگیرکردنیدا و لە ماڵی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر پێناسی باری شارستانیی و زانیاری كەسیدا”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار م،ح،ح لەدایكبووی 1969 بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 312 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، “تۆمه‌تباری‌ ناوبراو له ‌دوای‌ ده‌ستگیركردنی‌ چه‌ند سكاڵایه‌كی‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه ‌و داواش لەھاوڵاتییان دەكەین کە هەر كەسێك بە ناوی دامەزراندن‌ و زەوی وەرگرتن ‌و زیادكردنی مووچەی كەمئەندامانەوە فێڵی لێکراوە و پارەی لێسەندراوە، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بكات بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی”.

 

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر و چوار پۆلیس دەستبەسەرکران

بابەتی دواتر

سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی هیشام هاشمی دەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەوی بەرات دیاریكرا

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێوارەی رۆژی دووشەممە لەسەر سێشەممەی ئەم هەفتەیە شەوی بەراتە لە…
Total
0
Share