بەهۆی ئەوەی داواکراوێکیان دەستگیرکردووە، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر و چوار پۆلیس دەستبەسەرکراون.
وەلی باقی عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە وەکالەت کە لە هەمانکاتدا بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەکەشە، دوای ئەوەی داواکراوێکیان دەستگیرکردووە بەوهۆیەوە بەڕێوەبەر و چوار پۆلیسی ئەو ناحیەیە دەستبەسەرکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای دەستگیرکردنی ئەو دوو داواکراوە لە هەولێرەوە پەیوەندیی بە بەڕێوەبەری ناحیەکەوە کراوە و لەگەڵ چوار پۆلیسدا دەستگیرکراون.