هۆکاری دروستبوونی دەنگە بەرزەکەی ناحیەی خورماڵ ئاشکرا کرا

ئاسایشی خورماڵ رایگەیاند، دەنگە بەرزەکەی شەوی ڕابردووی ناحیەی خورماڵ بەهۆی تەقینی مووشەکێکەوە بووە.

یاریدەدەرێتی ئاسایشی خورماڵ ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، “دەنگە بەرزەکەی شەوی رابردووی ناحیەی خورماڵ مووشەک بووە، دوای هەشت کاتژمێر گەڕانی بەردەوام توانرا بدۆزرێتەوە”.

ئاشکراشی کرد، “ئاراستەی مووشەکەکان لە باکووری ناحیەی خورماڵەوە بووە و دەنگەکەی لە بەرزییەکی زۆرەوە بیستراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت”. یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share