لە سلێمانی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک و برینداربوونی بە سەختی کەسێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە هێرشیکردبووە سەر کەسێک و بە سەختی برینداری کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تبارێك هێرشیكرده‌ سه‌ر كه‌سێك‌ و به ‌سه‌ختی‌ برینداریكرد، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه ‌و برینداره‌كه‌یان گه‌یانده‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ ناجێگیربوو، له‌هه‌مانكاتدا لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واری‌ شار ده‌ستگیربكرێت”.

ئاشکراشیکرد، “له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ، ك، ئـ،) له‌دایكبووی‌ 2003 به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (31/405) له‌ یاسای‌ سزادان راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌”.

 

بابەتی پێشتر

تەقەکەرێک لە مۆڵێکی ئەمریکا هەشت کەس دەکوژێ

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی زیاتر لە 180 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share