هونەرمەند موحسن عەزاوی کۆچی دواییکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی ناسراوی عێراقی موحسن عەزاوی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

سینان عەزاوی کوڕی هونەرمەند موحسن عەزاوی بڵاویکردەوە، “دوای 12 رۆژ لە نەخۆشکەوتنی باوکم مۆمی جەستەی کوژاندەوە و مۆمی رۆحی داگیرساند و کۆچی دواییکرد”.

موحسن عەزاوی لەدایکبووی ساڵی 1939ی پارێزگای ناسرییەی عێراق بوو، ئەکتەر و دەرهێنەر و توێژەری  شانۆیی عێراقی بوو،خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم بوو لە بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغداد، لە پەیمانگەی هونەرە درامی و مۆسیقییەکانی پراگ لە چیکۆسلۆڤاکیای جاران بڕوانامەی بەدەستهێناوە، دواتر بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی چارلز لە هەمان وڵات بەدەستهێناوە، لە ماوەی ژیانیدا خاوەنی دەیان کاری هونەرییە.

لە ژیانیدا چەندین پۆستی ئیداری لە دامەزراوە هونەرییەکان وەرگرتووە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

منداڵێک بەهۆی خواردنەوەی سێ وزەبەخشەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

مزگەوتی گەورەی سلێمانی دەچێتە ریزبەندیی ناوچە دێرینەکانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى لەبارەی هۆكارى كۆكردنه‌وه‌ى كتێبی وه‌زیرێكی سەدام ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى هه‌رێمى كوردستان هۆكارى كۆكردنه‌وه‌ى كتێبێكى وه‌زیری پێشووتری به‌رگریی عێراق ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت، کەسوکاری ئەنفالكراوانى نیگەرانکردووە. له‌…
Total
0
Share