منداڵێک بەهۆی خواردنەوەی سێ وزەبەخشەوە گیانیلەدەستدا

مردن

لە رووداوێکدا لە شاری کەرکوک کچێکی منداڵ دوای خواردنەوەی سێ بوتڵ لە خواردنەوەیەکی وزەبەخش گیانیلەدەستدا، لێکۆڵینەوە لە مردنەکەی دەستیپێکردووە.

بەپێی وتەی دکتۆر نەبیل حەمدی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک، کچەکە تەمەنی 13 ساڵ بووە، بەهۆی ئەوەی سێ بوتڵ وزەبەخشی بەدوای یەکدا خواردووەتەوە بێهۆش بووە و دواتر بەهۆی ئەوەوە گیانیلەدەستداوە.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا کار لەسەر پشکنینی تەرمەکەی دەکرێت و چاوەڕێی ئەوەن ئەنجامی پشکنینەکان لە تاقیگەوە هۆکاری مردنەکەی پشتڕاستبکەنەوە.

راشیگەیاندووە، “ئەو زانیاریانەی کە لەبەردەستماندایە باس لەوە دەکەن کە دوای خواردنەوەی سێ بوتڵ لە خواردنەوەیەکی وزەبەخش لەسەر یەک لەهۆش خۆی چووە، بۆ ئەمەش نمونەی خوێنی وەرگیراوە بۆئەوەی دڵنیابین لەوەی کە ئایا خواردنەوەی ئەم خواردنەوەیە هۆکاری مردنەکەی بووە یان نا”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید جامی شای ئیسپانیای بەرزکردەوە

بابەتی دواتر

هونەرمەند موحسن عەزاوی کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: حكومەتی عێراق پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و ئەوەش دوای وردبینیكردن…
Total
0
Share