ئەو كەسانەی داواکارییان بۆ پرۆگرامی گرین کاردی ئەمریكا پێشکەشکردبوو و داواكارییەكانیان پەسەندكراون، ناوەكانیان گەڕاونەتەوە.
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “ئەوانەی داواکارییان پێشکەشکردبوو بۆ پرۆگرامی ڤیزەی ھەمەجۆر ناسراو بە ڤیزەی یانسیب یاخود پڕۆگرامی گرین کارد بۆ ساڵی 2024، ئێستا دەتوانن بە دوای ئەنجامی داواکارییەکەیاندا بگەڕێن”.
راگەیاندنی ناوەكان لە كاتژمێر حەوتی ئەمشەوەوە دەستیپێكردووە، ئەو كەسانەی داواکارییان پێشکەشکردبوو، دەتوانن بە کردنەوەی ئەم لینکەی لای خوارەوە بە دوای ناوەكانیاندا بگەڕێن:-