عەلی حەمەساڵح: تەڵەیەكی مەترسیدار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دانرا

عەلی حەمەساڵح ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، تەڵەیەكی مەترسیدار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لە نێو پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا هەیە و دەشڵێت، “ئەگەر راگرتنی هەناردەكردنی نەوت بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت بەم بڕگەیە، بەغداد هیچ بڕە پارەیەك ڕەوانەی هەرێمی كوردستان ناكات”.

عەلی حەمەساڵح لەپەیامێكدا بۆ سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكانی پەرلەمانی عێراق، لەژێر ناوی “تەڵەیەكی مەترسیدار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لە نێو بودجەی عێراق نووسیویەتی، “ئەو پڕۆژەیاسایەی بودجەی عێراق بۆ سێ ساڵە 2023 و 2024 و 2025 پەیوەستە بە ژیانی یەك بەیەكی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە، وەك تەرخانكراوی پشكی هەرێمی كوردستان بڕە پارەیەكی باش تەرخانكراوە، كۆی گشتیی شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2023، لە ئەگەری خەرجكردنی 100%ی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، ساڵانە دەكاتە 18 ترلیۆن و 310 ملیار دینار و مانگانە دەگاتە یەك ترلیۆن و 526 ملیار دینار، ئەم بڕە زۆرە، بەڵام بە بڕگەی دووەم لە ماددەی 12 دا كۆی ئەم بڕە پارانە هەڵوەشاوەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان تەرخانكراوە”.

راشیگەیاند، لەم بڕگەیەدا هاتووە، “هەژماركردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە هیچ حاڵەتێكدا نابێت لە رێژەی داهاتی نەوتی و بەشی گەنجینە لە داهاتی خاڵە سنوورییەكان زیاتر بێت واتە هەرێم چەند داهات بۆ بەغداد دابینبكات، بەغداد لەو بڕە زیاتری پێنادات، ئەگەر راگرتنی هەناردەكردنی نەوت بەمشێوەی ئێستا بەردەوام بێت، بەم بڕگەیە، بەغداد هیچ بڕە پارەیەك ڕەوانەی هەرێم ناكات”.

دەشڵێت، “دەبێت مەرجی یەكەمی فراكسیۆنە كوردییەكان هەڵگرتنی ئەم بڕگەیە بێت، ئەگەرنا مانەوە لەم پەرلەمانەدا هیچ شتێك پێشكەش بە خەڵكی كوردستان ناكات، ئەم یاسایە بۆ سێ ساڵە، دەبوو هاوشێوەی شارەكانی دیكەی عێراق مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاكرێ.. بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە منداڵێكی تەمەن دوو ساڵان گیانلەدەستدا

تەندروستیی ئاكرێ بڵاویکردەوە، سەگ پەلاماری منداڵێکی داوە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاكرێ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، منداڵێكی…
زیاتر ببینە

دانیشتووان ڕووبەڕووی هێزێكی عێراق بوونەوە و نەیانهێشت كامپی مەخمور تەلبەندبكرێت

هێزێكی سوپای عێراق هەوڵیدا چواردەوری كامپی مەخمور تەلبەندبكات، بەڵام لەلایەن دانیشتووانی كامپەكەوە بەرهەڵستیكرا و خۆپیشاندان ئەنجامدرا. ئەمڕۆ دووشەممە…
Total
0
Share