مێردمنداڵێك كەوتە نێو پڕۆژەی ئاوی خاسەی كەركوكەوە و خنكا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، ئەو مێردمنداڵە بۆ مەلەكردن چووەتە نێو ئاوەكەوە و بەهۆی قوڵی ئاوەكەوە خنكاوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی كەركوك دوای دوو كاتژمێر گەڕان بە دوایدا تەرمەكەیان دۆزییەوە و رادەستی كەسوكارەكەیان كردەوە.
ئاشكراشیكرد، ئەو مێردمنداڵە خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بووە و ماوەی چەند ساڵێكە خێزانەكەی لە كەركوك نیشتەجێبوون.