قائیمقامی پێنجوێن: رووداوێکی هاتوچۆ سێ گیانلەدەستدان و سێ برینداری لێکەوتەوە

بە گوێرەی قسەی قائیمقامی پێنجوێن بە وەکالەت، لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی پێنجوێن بەرەو سەیدسادق لە سنووری ناحیەی ناڵپارێز، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک روویداوە و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی پێنجوێن کراون و ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتن لە سەیدسادق و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ پێنجوێن.

هێمن ئیبراهیم، قائیمقامی پێنجوێن بە وەکالەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دایکێک و دوو کچ لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە کە خەڵکی سەرسوراوی سەر بە ناحیەی گەرمکن و لە سلێمانی دادەنیشن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 61 ملیۆن مەتر سێجا لە پێکهاتەکانی نەوتمان بەرهەمهێناوە

کۆمپانیای دابەشکردنی پێکهاتەکانی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات ڕایگەیاند بەرهەمەکانی نەوت کە لەڕێگەی نەوتهەڵگرەکانەوە گواستراونەتەوە بۆ پارێزگاکان لە…
Total
0
Share