دوایین زانیاری لەبارەی بەنزینی 450 دینارییەوە

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، داوامان لە حكومەتی ناوەندی کردووە بەنزینی 450 دیناری بۆ سلێمانی دابینبکات و بەپێی دەستوور دەبێت بەرهەمەكانی نەوت بنێرێت.

ئەمڕۆ شەممە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەپێی دەستوور دەبێت حكومەتی ناوەندی بەرهەمەكانی نەوت بۆ هەموو پارێزگاكان دابینبكات، وەك بەنزین، گازوایل، نەوتی سپی، رۆنی ئۆتۆمبێل و نەوتی رەش.

وتیشی، دوای رادەستكردنەوەی دۆسیەی نەوت بە بەغداد، پێویستە حكومەتی ناوەندی بەرهەمەكانی نەوت رەوانەی هەرێم بكات و روونیكردەوە، “پێشتر بە بیانووی ئەوەی هەرێم خۆی نەوتی دەفرۆشت بەرهەمەكانی نەوت وەك پێویست نەنێردراون، بەڵام دوای رادەستكردنی دۆسیەی نەوت بە بەغداد، چیتر پاساو نامێنێت و بەپێی دەستوور، دەبێت حكومەتی ناوەندی بەرهەمەكانی نەوت بۆ هەموو پارێزگاكان دابینبكات و ئەو بەرهەمانە بە هەمان نرخ و كوالێتی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بنێرێت”.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوەش كرد كە ئەگەر حكومەتی ناوەندی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان نەنێرێت، ئەوا قەیرانی نەوتی سپی بەردەوامدەبێت و زستانی داهاتوو سەرهەڵدەداتەوە.

بابەتی پێشتر

سودانی: هەردوو رووباری دیجلە و فورات مەترسییان لەسەرە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) میلان لە لازیۆی بردەوە و بەشێوەیەکی کاتی دوو پلە سەرکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەمال محەمەد: چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە”. كەمال محەمەد، وەزیری…
Total
0
Share