برنجی ساردبووەوە مەخۆ

گومانی تێدا نییە کە برنج بە یەکێک لە خۆراکە پێویستەکان دادەنرێت و بە دەگمەن ژەمێکی خواردنیش هەیە کە برنجی تێدا نەبێت بە هەر یەکێک لە شێوازەکانی بێت.

برنج خۆراکێکی سەرەکییە بۆ هەموو گەلانی جیهان، بەو پێیەی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات کە بە درێژایی رۆژ چالاک دەتهێڵێتەوە، ئەمە جگە لە تامە خۆشەکەی بە هەموو شێوە و جۆرەکانییەوە.

برنج خۆراکێکی گشتگیرە و سەرچاوەی چەندین ماددەی خۆراکییە لەوانە ریشاڵ و مەنگەنیز و مەگنیسیۆم و تەنانەت ڤیتامینەکانی B.

بەڵام پسپۆڕانی خۆراک و پزیشکان هۆشداری دەدەن لە خواردنی برنجی ساردبووەوە یان ئەوەی دەمێنێتەوە کە بە وتەی خۆیان ڕەنگە ببێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراکیی توند، پزیشکان دەڵێن برنجی ماوە یان ساردبووەوە دەبێتە هۆی کێشەی توندی هەرس وەک رشانەوە و سکچوون ئەگەر بە باشی هەڵنەگیرێت

یەکەم: هۆکاری ژەهراویبوونی خۆراکی بەهۆی برنجەوە چییە؟

بەپێی راپۆرتی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا، جۆرێک لە بەکتریا هەیە بەناوی “Bacillus cereus”، کە هۆکارێکی ژەهراویبوونی خۆراکییە و ژەهر بەرهەمدەهێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دوو جۆر نەخۆشیی هەرس، ئەوانیش رشانەوە و سکچوونە، هەوکردنی مێشک بەزۆری حاڵەتەکانی سووکە، بەڵام دەکرێت لە هەندێک حاڵەتدا مەترسیداربێت بەتایبەت ئەگەر کەسەکە بەرگریی جەستەی لاوازبێت.

زۆرێک پێیان وایە جێهێشتنی برنجی کوڵاو لەسەر مێز بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک جیاوازی نابێت لەگەڵ هێشتنەوەی هەر ماددەیەکی خۆراکی تر وەک نان، بەڵام شارەزایانی خۆراک پشتڕاستی دەکەنەوە کە بەکتریا زیانبەخشەکانی ناو برنج دەتوانن بەرگری لە کوڵاندن و گەرمکردنەوە بکەن و بمێننەوە.

نیشانەکانی ژەهراویبوونی ڕیخۆڵە بەهۆی برنجی ساردبووەوە:

ئازاری سک

گرژبوونی گەدە و سکچوون

رشانەوە و سکچوون

دووەم: چۆن برنجی ماوە بە شێوەیەکی دروست هەڵبگرم؟

باشتر وایە هەر کە برنجەکە تەواو بوو بە تازەیی پێشکەش بکرێت و بخورێت و ئەگەر ئەمە نەکرا، پسپۆڕانی خۆراک پێشنیاری ئەوە دەکەن کە بە زووترین کات سارد بکرێتەوە و بە ساردی لەناو سەلاجەدا بهێڵرێتەوە، هەروەها دەتوانرێت برنجی کوڵاو لەناو دەفرێکی سەلامەت لە بەفرگر یان کیسەیەکی داخراودا بۆ ماوەی سێ بۆ چوار مانگ بە بەستوویی هەڵبگیرێت بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی پێبگات.

ئەمەش واتە نابێت برنجی کوڵاو لە پلەی گەرمی ژووردا بۆ زیاتر لە دوو کاتژمێر بەجێبهێڵرێت.

 

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ناپۆلی بۆ یانە دەوڵەمەندەکان: گوێتان لێناگرم

بابەتی دواتر

ڕاداری ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئەڵمانیایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share