ئەفسەرێکی هێزی ئاسمانی بووە شاجوانی ساڵی 2024ی ئەمریکا

ئەفسەرێکی هێزی ئاسمانی ئەمریکی کە خوێندکاری ماستەرە لە سیاسەتی گشتیدا لە زانکۆی هارڤارد، بووە شاجوانی ساڵی 2024ی وڵاتەکە.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، مادیسن مارش کە تەمەنی 22 ساڵە و ئەفسەری هێزی ئاسمانی ئەمریکییە، کێبڕکێی شاجوانی وڵاتی بردووەتەوە.

هێزی ئاسمانی ئەمریکی لە پێگەی ئێکس خۆشحاڵیی خۆی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە ئەوە یەکەم ئەفسەری هێزەکانمانە کە لە کاردایە و ئەو پێگە نیشتیمانییەی بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

باشترین کاتی خۆشتن کەیە؟ بەیانیان یان شەوان؟

بابەتی دواتر

دارایی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی مووچە لەڕێی بانكەوە روونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share