فراکسیۆنی سادقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەنیازە وەزیری نەوت بانگهێشتی پەرلەمان بکات بەمەبەستی لێپرسینەوە لەگەڵیدا.
رەفیق ساڵحی ئەندامی فراکسیۆنی سادقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەناو پەرلەماندا لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت دەکەین و لە بەهەدەردانی سامانی گشتی خۆشنابین.
لە تویتێکدا ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، بەهۆی ئەوەی کەمترین قسە لەوبارەیەوە دەکرێت ئەوە بووەتەهۆی ئەوەی سامانی گشتی بە رادەیەکی زۆر بەفیڕۆ بدرێت.