قوربانییانی لافاو لە كۆنگۆ بۆ زیاتر لە 170 كەس بەرزبووەوە

ئەو لافاوەی ئێوارەی پێنجشەممە كۆنگۆی دیموكراتی گرتەوە بەپێی دوا ئامارەكان بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 170 كەس.

لافاوەكە باشووری كیڤۆی لە رۆژهەڵاتی وڵاتەكە گرتەوە، دوای دوو رۆژی بارانی بەخوڕ لە وڵاتی رواندای هاوسێ.

تیۆ نگوابیدجی، حاكمی ویلایەتەكە پاش بەسەركردنەوەی شوێنی كارەساتەكە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ژمارەكە ترسێنەرە، نزیكەی 176 قوربانییان هەن.

ئەوەشی وت، ئامارەكە كۆتایی نییە و نزیكەی 100 كەسی دیكە لە خانەی بێسەروشوێنبوواندان.

چەندین گوند لە ناوچەی كالیهی، كە دەكەوێتە رۆژئاوای دەریاچەی كیڤۆ ئەو دەریاچەیەی بووەتە سنوور لەنێوان كۆنگۆی دیموكراتی رواندا، ژێرئاوكەوتوون.

رۆژهەڵاتی ئەفریقا بە بەردەوامی لە وەرزی بارانباریندا رووبەڕووی لافاو دەبێتەوە، شارەزایانی ئاووهەوا پێشبینی دەكەن روو لە زیادبوونیش بكات بەهۆی گۆڕانی ئاووهەواوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیی بە ئاراستەی ژاپۆن هەڵدا هۆشداری دراوە بۆ چۆڵکردنی ماڵەکان

میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، کۆریای باکوور ئەمڕۆ پێنجشەممە مووشەکێکی بالیستیی تەقاندووە بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن. سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای…
Total
0
Share