عێراق گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانی لەگەڵ وڵاتێک دەستپێدەکاتەوە

هێڵی ئاسمانیی عێراقی دوای چەندین ساڵ لە راگرتنی گەشتە راستەوخۆکانی لەگەڵ چین، گەشتی راستەوخۆی نێوان بەغداد – پەکین-ی دەستپێکردەوە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە، وەک هەوڵێک بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هێڵی گواستنەوەی نیشتمانیی عێراق، بەڕێوەبەرایەتی هێڵی ئاسمانیی عێراقی دەستپێکردنی گەشتە راستەوخۆکان لە بەغداوە بۆ پەکین رادەگەیەنێت.

مەناف عەبدولمنعیم، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپنایایی گشتیی فڕۆکەوانی عێراق دەڵێت، دەستپێکردنەوەی کارکردنی ئەم هێڵە گرنگە لەنێوان عێراق و چین، کە دووەمینە لە دوای کەرتی (گوانگژۆ)، هەنگاوێکی گرنگە، بە تایبەتی کە ئاسۆی نوێی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەشتەکان بەگوێرەی بەرنامەبۆداڕێژراو بەڕێوەدەچن، دوو گەشت لە هەفتەیەکدا داندراوە، رۆیشتن لە عێراقەوە لە رۆژانی شەممە و سێشەممە و گەڕانەوە لە پەکینەوە لە رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممەدا.

هاوکات، تەرخانکردنی نوێترین فڕۆکە بۆ خزمەتکردنی هێڵەکە، کە مۆدێلێکی دریملاینەرە کە تایبەتمەندە بە گەشتە دوور و درێژەکان و فڕۆکەیەکی پێشکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فه‌یسبوك ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستنیشانده‌كات كه‌ له‌ عێراق مافى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه‌

كۆمپانیاى فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند، چه‌ند ئامراز و سیاسه‌تێكی نوێی خستووه‌ته‌گه‌ڕ كه‌ له‌ڕێگه‌یانه‌وه‌ شه‌فافییه‌ت و ڕێكارى نوێ ده‌سته‌به‌رده‌كرێن بۆ ڕیكلامه‌كانى…
Total
0
Share