لە هەولێر بە جلوبەرگی سەربازییەوە دزی لە دوو ماڵ دەكرێت

چەند كەسێك كە وەك هێزە ئەمنییەكان خۆیان ناساندووە هەڵدەكوتنە سەر دوو ماڵ لە ناو شاری هەولێر و زیاتر لە پێنج دەفتەر دۆلار و 125 مسقاڵ زێر دەبەن.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەكان بەیانی زووی ئەمڕۆ روویداوە، سەرەتا دزییەكە لە ماڵی ئافرەتێكی بەتەمەن كراوە، ماڵەكەی دیكەش خێزاندار بووە و خاوەنەكەی ژن و منداڵی هەیە.

وتیشی، “چەند كەسێك بە جلوبەرگی سەربازی و بەناوی ئاسایشی هەولێر و بە چەكەوە هەڵیانكوتاوەتەسەر هەردوو ماڵەكە، لە یەكەمیاندا دوو دەفتەر دۆلار و زیاتر لە 125 مسقاڵ زێڕیان بردووە، لە ماڵی دووەمیش دوو دەفتەر و نزیكەی 15 ملیۆن دیناریان بردووە”.

رووداوەكان لەنێوان كاتژمێر پێنج تا هەشتی بەیانی روویداوە و ماڵەكان لە نزیك یەكتر بوون، وەك ئەوەی سەرچاوەكە ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەكە.

بابەتی پێشتر

نەخۆشخانەی گشتیی كەلار: خێرخوازان نەیانهێشتووە كەموكورتیی دەرمانمان هەبێت

بابەتی دواتر

قوربانییانی لافاو لە كۆنگۆ بۆ زیاتر لە 170 كەس بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share